لە دهۆک 20 پێشمەرگە ژەهراوی بوون

13-09-2023
ناسر عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆى ژەهراویبوون و سکچوون لە یەکێک لە سەربازگەکانى پێشمەرگە لە سنوورى شێخان، 20 پێشمەرگە رەوانەی نەخوشخانەکانى سنوورى دهۆک کران. بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى ئەترووش رایگەیاند، سەرجەم پێشمەرگەکان چارەسەری سەرەتاییان بۆ کرا و رەوانەی نەخۆشخانەکانی دهۆک کران.
 
د. هێمن ئەتروشى، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەی ئەتروش بە رووداوی راگەیاند، کاژێر 12:00ـی شەوى رابردوو 20 پێشمەرگە رەوانەى نەخۆشخانە کران، دوای پشکنین دەرکەوت ژەهراوی بوون و تووشی سکچوون و رشانەوە بوون، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی رەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنی دهۆک کران.
 
سەبارەت بە تەندروستیی ئەو پێشمەرگانە، دکتۆر فەرمان عولا، بەڕێوەبەرى بەشى فریاکەوتن لە نەخۆشخانەى ئازادیی دهۆک بە (رووداو)ی راگەیاند، دواى گەیاندنى ئەو پێشمەرگانە چارەسەریان وەرگرت و پشکنینى سەرجەمیان وەرگرتووە، ئێستا تەنیا سێ پێشمەرگە لە نەخۆشخانەدا ماون و ئەوانەى دیکە هەموویان تەندروستییان جێگیرە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
 
وەزارەتی پێشمەرگە رۆژی 13-09-2023 لەو بارەیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: "بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک رایدەگەیەنێت تەنیا 19 پێشمەرگە باری تەندروستییان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، دەستبەجێ 13 پێشمەرگە چارەسەری خێرایان وەرگرتووە و لە نەخۆشخانە دەرچوون، تەنیا شەش پێشمەرگە لە نەخۆشخانە ماون ئێستا دۆخی تەندروستیان زۆرباشە و بە زووترین کات ئەوانیش لە نەخۆشخانە دەردەچن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. دیلمان ئازاد - د. هونەر رێبوار

نەخۆشنامە؛ ''وەرەقەی پۆلیس'' لەنێو فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان نییە و بە هەڵە بەکارهاتووە

لە پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە بابەتگەلێکی هەستیار باسکران؛ باس باسی خێزانێکە کە خانمەکە گرفتی لە باسکی هەبووە و دکتۆر هونەری پێشکێشکاریش پشکنینی بۆ کردووە، بینیویەتی کە باسکی بەهۆی زەبرێکەوە وایلێهاتووە؛ ئەو منداڵەی لەگەڵیان بووە نهێنییەکی ئاشکراکردووە.