کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا: دەکرێت گیانلەدەستدان بە شێرپەنجە بە رێژەی 40٪ کەمبکرێتەوە

13-07-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا دەریدەخات، دەشێت بە هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە هۆکارەکان، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بە نزیکەی 40٪ پێشگیری لێبکرێت.
 
توێژینەوەکەی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی ئاماژە بەوەدەکات، لە هەر پێنج تووشبووی شێرپەنجە یەکێکیان هۆکارە سەرەکییەکەی جگەرەکێشانە، هەروەها قەڵەوی، کحول، خۆراکی ناتەندروست و کەمیی جووڵە چەند هۆکارێکی دیکەی تووشبوونن بە شێرپەنجە. 
 
دکتۆر عارف کەمال، بەرپرسیی کەیسەکانی نەخۆشخانە لە کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی دەڵێت: ''تاک دەتوانێت بە شێوەیەکی کردەیی چۆنیەتی ژیانی بگۆڕێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە".
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا، لە ساڵی 2019 هەر یەکە لە جگەرە، قەڵەوی، کحول، خۆراکی ناتەندروست و ناچالاکی جەستەیی هۆکاری سەرەکی بوون لە تووشبوونی 700 هەزار کەس بە شێرپەنجەی جیاواز و گیانلەدەستدانی زیاتر لە 260 هەزار کەس.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە