پڕۆفیسۆرێک لەبارەی کەنگرەوە: تۆوەکەشی دەخورێت و قەبزی کەمدەکاتەوە

13-04-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پڕۆفیسۆرێکی بواری پۆلێنزانیی رووەکی ئاشکرای دەکات، گیابەهارییەکان بکوڵێندرێن سوودیان زیاتر دەبێت و هەندێکیشیان ئەگەر بە جوانی بشۆردرێنەوە و پاکژبکرێنەوە، باشترە بە کاڵی بخورێن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 13-4-2025 پڕۆفیسۆر سامان عەبدولڕەحمان، پسپۆڕی پۆلێنزانیی رووەک لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، 90٪ـی رووەکەکانی کوردستان بەسوودن و بەشێکی زۆریان بۆ خۆراک ئاساییە بەکاربێن.
 
پڕۆفیسۆر سامان عەبدولڕەحمان لەبارەی گیای لووشەوە دەڵێت، برای پیازە و دژەئۆکسێنەرێکی زۆر بەهێزە، ئەمەش واتا دژی شێرپەنجە و هەوکردن دەوەستێتەوە.
 
ئەو پسپۆڕە پێشنیازدەکات، لەنێو هەموو ماڵێکدا دەرماخانەیەکی رووەکییان هەبێت و گژوگیاکان بە زانستییانە هەڵبگیرێن و چای جیاوازیان لێدروستبکرێت.
 
پڕۆفیسۆر سامان لەبارەی کەنگرەوە گوتی، دژەئۆکسانێکی بەهێزی تێدایە و یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی قەبزی. ئەوەش باسدەکات کە دەکرێت تۆوەکەشی کۆبکرێتەوە و وەکو گوڵەبەڕۆژە بخورێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی نێو نەخۆشخانەیەک. وێنەکە بۆ روونکردنەوە لەسەر هەواڵەکە دانراوە

وەزیری کشتوکاڵ: رێکاری پێویست بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەگیرێتەبەر

وەزیری کشتوکاڵ دەڵێت، رێکاری پێویست بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەگیرێتەبەر. دەشڵێت، "لەگەڵ ئەو پارێزگایانەی نەخۆشییەکەیان تێدا بڵاوبووەتەوە، پەیوەندییەکانمان سنووردار دەکەین".