WHO: ئیبۆلاکەی گینیا هاوشێوەیە لەگەڵ ئەوەی ساڵی 2014 لە ئەفریقا بڵاوبووەوە

13-03-2021
هونەر رێبوار
A+ A-


رووداو- هەولێر 

بەرپرسێكی باڵای رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیێنێت ئەو ڤایرۆسی ئیبۆلایەی ئێستا لە گینیا بڵاودەبێتەوە رەنگە پەیوەندی بە ڤایرۆسەکەی ساڵی 2014 هەبێت کە لە رۆژئاوای ئەفریقا بڵاوبوویەوە. 


لە کۆنفڕانسێكی رۆژنامەڤانیدا د. مایکڵ رایان، سەرۆکی کردە فریاگوزارییەکانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ئەو بەدواداچوون و پشكنینانەی بۆ ئەو جۆرەی ئیبۆلا کراون کە ئێستا لە گینیا بڵاودەبێتەوە، هاوشێوەی ئەو جۆرەیە لە ساڵی 2014 لە رۆژئاوای ئەفریقا بڵاوبووەوە. 

توێژەرانی ئەفریقا و ئەڵمانیا کە بەدواداچوونیان بۆ جۆرەکەی ئیبۆلا کردووە دەڵێن ڤایرۆسەکە هاوشێوەیە و بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەستن پەیوەندی بە ئاژەڵەوە نییە و لە جۆرەکەی ساڵی 2014ـەیە کە لە ئەفریقا بڵاوبووەوە، دەشڵێت توێژینەوەی زیاتر دەبێت ئەنجامبدرێن، بۆ ئەوەی بسەلمێندرێ کە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە ماوەتەوە یان لەماوەی متبوون بووە. 

رایان دەشڵێت ئەوە درێژترین ماوەیە ڤایرۆسێك بتوانێت لەنێوان دوو بڵاوبوونەوەدا مابێت و ئەوەی ئێستا هەیە حاڵەتێكی دەگمەنە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری: هەڵە دەستنیشانکردن لە 'تای ماڵتا' زۆرە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە و وادەزانن تووشبووی تای ماڵتا ''حومەی ماڵتا''ـن نەخۆشییەکەیان نییە و دەرمانی ناپێویستیان بۆ نەخۆشییەکە وەرگرتووە.