رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی پزیشکیی هاربین لە وڵاتی چین کراوە دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کە بەیانیان خۆراکی تەندروست دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی کەمە.
بەپێی قسەی توێژەرەکان، دڵ پەیوەندیی راستەوخۆی هەیە لەگەڵ خواردن و خەمۆکیدا، هەروەها ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخستووە، ئەو کەسانەی کە بەیانیان خواردنێکی تەندروستیی تێر دەخۆن ئەگەری خەمۆکیان کەمترە.
توێژینەوەکە لەسەر 32 هەزار کەس کراوە، ئاماژە بەوەدەکات کە ئەوکەسانەی کە نانێکی بەیانیانی تەندروست دەخۆن ئەگەری خەمۆکیان کەمترە لەوانەی کە نانی بەیانیان ناخۆن.
خواردنە تەندروستەکان لە ژەمی بەیانیان؛
-هێلکەی کوڵاو
-چەرەس
-توو
-گوێز
-پەنیر
-ماست
-میوە و زەیتوون
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ