رەنگە بێهێزی و وەڕەسیی بەردەوامت هی کەمیی ئەم سێ ڤیتامینە بێت
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا دەریخستووە، 13.5٪ـی ئەمریکییەکان رۆژانە هەست بە بێهێزی و وەڕەسیی بەردەوام دەکەن کە خانمانی 18 بۆ 44 ساڵان زۆرترینیان بوون.
بەگوێرەی کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا، سێ مادەی خۆراکی رۆڵی کاریگەرییان هەیە لە کەمکردنەوەی وەڕەسبوون و بێهێزیی بەردەوام؛
1- ڤیتامین D
نزمیی ڤیتامین D هۆکارە بۆ ماندوویێتی، ئازاری ئێسک، لاوازیی ماسوولکەکان و تێکچوونی باری دەروونی. {ماسی، زەردێنەی هێلکە، تیشکی خۆر، سەوزە و میوەکان، شیر، دانەوێڵەی تەواو و قارچک} سەرچاوەی ڤیتامینەکەن.
2- ڤیتامین B12
کەمبوونەوەی ڤیتامین B12 هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی وزە، کەمخوێنی و هەستکردن بە ماندوویەتی. {گۆشتی سوور، ماسی، شیرەمەنی، هێلکە و سەوزەکان} سەرچاوەی ڤیتامینەکەن.
3- ترشە چەوریی ئۆمێگا سێ
کەمیی ترشە چەوریی ئۆمێگا سێ دەبێتەهۆی زیادبوونی دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، رێکچوونی بیکردنەوە و بڕیاردان، ئەمانەش سەرەنجام ماندوویێتی زیاددەکەن. {گوێز، ماسی، لۆبیا، کاڤیار، تۆوی چیا، پاقلەی سۆیا و سپێناخ} دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکە.