WHO: لە جیهاندا ملیارێک و 300 ملیۆن کەس پەستانی خوێنیان کۆنتڕۆڵ نییە

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، لە جیهاندا ملیارێک و 300 ملیۆن کەس پەستانی خوێنیان کۆنتڕۆڵ نییە.
 
نوێترین راپۆرتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەریدەخات، لەکۆی ملیارێک و 300 ملیۆن کەسەکە، لە هەر پێنج کەسێکیان یەکێکیان پەستانی خوێنەکەی لەژێر کۆنتڕۆڵە و ئەوانی دیکە زۆر بەرزە و زۆرینەشیان پێی نازانن.
 
هەر بۆیە پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەوەی کە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لێکەوتی مەترسیداری دەبێت کە سەرەکیترینیان تووشبوونە بە جەڵتەی مێشک.
 
بەپێی WHO، ئەمانەی خوارەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن جێبەجێبکرێن؛
 
- کەمکردنەوەی خوێ
- نەخواردنی خۆراکە ئامادەکراو و خێراکان
- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە، ڤەیپ و کحول
- زۆرخواردنی سەوزە و میوەکان
- وەرزش و چالاکیی جەستەیی
- کێشڕێکی
 
بەپێی کۆمەڵەی خۆراک لە کەنەدا، {بیبەری سوور، چەوەندەر، ماسی، هەنار، سیر و گوێز} یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە