توێژینەوەیەکی بەڕازیل: ڤاکسینە چینییەکەی سینۆڤاک تەنیا 50٪ کاریگەرە دژی کۆرۆنا

13-01-2021
هونەر رێبوار
A+ A-


رووداو- هەولێر 

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی بەڕازیل دەرکەوتووە ڤاکسینە چینییەکە کە ناوی "سینۆڤاک"ـە تەنیا 50.4٪ دژی کۆرۆنا کاریگەرە.


توێژەرانی بەڕازیل لەدوای چەند بەدواداچوونێكی پزیشكی دەریانخستووە ڤاکسینی سینۆڤاک دەتوانێت 50.4٪ رێگریبکات لە دژی کۆرۆنا، بەمەش کەمترە لەو داتایانەی راگەیێندرابوون لەبارەی کاریگەرییەکەی لەدژی ڤایرۆسەکە. 

پەیمانگەی بیتانتان لە بەڕازیل توێژینەوەکەی لەسەر سینۆڤاک ئەنجامداوە، دەریخستووە ڤاکسینەکە بەگشتی دەتوانێت نزیکەی 50.4٪ کاریگەر بێت لە رێگریکردن لە تووشبوون بە کۆرۆنای مامناوە و سووک. 

روونیانکردووەتەوە ڤاکسینەکە بۆ حاڵەتە بێنیشانەکان کاریگەرییەکەی هێندە کەمە و 50.4٪ـە، بەڵام بۆ حاڵەتە مامناوەندەکان 100٪ و بۆ حاڵەتە سووکەکان نزیکەی 70٪ کاریگەریی دەبێت. 

سینۆڤاک یەکێكە لە ڤاکسینەکانی بەرهەمهێندراوی کۆمپانیا پزیشكییەکانی چین، بەشێوەیەک لە پارچە مردووەکانی ڤایرۆسەکە دروستدەکرێت بۆ ئەوەی لەدژی ڤایرۆسەکە بە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری بجەنگێت، لە چەند وڵاتێكی وەک تورکیا، ئیندۆنیزیا، سەنگاپورە و چەند وڵاتێكی دیکە داواکراوە بۆ بەکارهێنان. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری: هەڵە دەستنیشانکردن لە 'تای ماڵتا' زۆرە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە و وادەزانن تووشبووی تای ماڵتا ''حومەی ماڵتا''ـن نەخۆشییەکەیان نییە و دەرمانی ناپێویستیان بۆ نەخۆشییەکە وەرگرتووە.