رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، لە هەڵەبجە پێویستە سەنتەرێک بۆ شیاندنەوەی ئالوودەبووانی مادە هۆشبەرەکان هەبێت، هۆشداریش دەداتە دەرمانخانەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-12-2024 د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دەڵێت: لە پارێزگاکە ئامێری پشکنینی مادەی هۆشبەر بەردەستە و پێویستە ئەو پەیامەش بگات کە ئالوودەبووان مەرج نییە تاوانباربن.
لەبارەی دەرمانخانەکانەوە د. ئازاد مستەفا گوتی، ''ئەو دەرمانانەی ئەگەری ئالوودەبوونیان زۆرە، نابێت بەبێ رەچەتەی پزیشک بدرێن بە نەخۆش''.
ئەمڕۆ لە هەڵەبجە سیمپۆزیۆمێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان بەڕێوەچوو، تەندروستیی هەڵەبجە و دەزگای ئاسایشی هەرێم و کۆمەڵەی پزیشکیی دەروونیی کوردستان بەشداربوون.
ئەمڕۆ لە هەڵەبجە سیمپۆزیۆمێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان بەڕێوەچوو، تەندروستیی هەڵەبجە و دەزگای ئاسایشی هەرێم و کۆمەڵەی پزیشکیی دەروونیی کوردستان بەشداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ