توێژینەوەیەک: منداڵە ناکامەکان هەلی چوونە زانکۆ و بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرزیان کەمە

12-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە کەنەدا دەریدەخات، ئەو منداڵانەی بە نەشتەرگەری پێش کاتی خۆیان لەدایکدەبن، کەمتر بڕوانامەی باڵای خوێندن بەدەستدەهێنن و دەگەنە قۆناخێکی بەرزی خوێندن.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی تۆرێنتۆ لە کەنەدا کرا و دەرکەوت، منداڵە ناکامەکان ئەگەری دەستکەوتنی هەلی کارێکی مووچە بەرزیان کەمترە بەراورد بەوانەی بە سرووشتی لەدایکدەبن، ئەمەش سەرنجی لای زۆرێک لە توێژەران دروستکرد.
 
د. تیدرۆس پێچلیڤانۆغلۆ، نووسەرێکی توێژینەوەکەیە و دەڵێت: لەدایکبوونی پێشوەختەی منداڵ کێشەکانی گەشەکردن و هزری منداڵ زیاددەکات، بەمەش تواناکانی مێشکی لاوازدەبن، لە خوێندنیدا ناگاتە قۆناخە باڵاکان.
 
لە توێژینەوەکە منداڵە ناکامەکانی ساڵانی 1990 بۆ 1996 بەشداربوون کە زیاتر لە دوو ملیۆنن و داهاتووی ئێستایان هەڵسەنگێندراوە بەراورد بەوانەی بە سرووشتی لەدایکبوون، بەم شێوەیە؛
 
- ئەگەری چوونە کۆلێژیان 17٪ کەمترە.
- ئەگەری بەدەستهێنانی بڕوانامە بەرزەکانی دوای کۆلێژیان 16٪ کەمترە.
- ئەگەری دامەزراندنیان 2٪ کەمترە.
- داهاتی ساڵانەیان 6٪ کەمترە.
 
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، 10٪ـی کۆرپەکان پێشوەختە لەدایکدەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.