توێژینەوەیەک: وەرزش لەکاتی دووگیانیدا ئەگەری تووشبوونی منداڵ بە رەبۆ کەمدەکاتەوە

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە فینلاند دەریدەخات، ئەو خانمانەی لە ماوەی دووگیانیدا وەرزش دەکەن و جووڵەی رۆژانەیان هەیە، ئەگەری تووشبوونی منداڵەکەیان بە هەناسەتەنگی و رەبۆ کەمترە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی رۆژهەڵاتی فینلاند کرا و دەرکەوت، وەرزش لە ماوەی دووگیانیدا نیو ئەوەندە ئەگەری تووشبوونی منداڵ بە رەبۆ کەمدەکاتەوە، بەمەرجێک کە لانیکەم هەفتانە سێ جار وەرزش بکرێت.
 
ئیما ریتا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''وەرزش بۆ خانمی دووگیان هەم سوود بە خۆی دەگەیێنێت، هەمیش سوود بە کۆرپەلەکەی دەگەیێنێت کە ئێمە بۆمان دەرکەوتووە، تەندروستیی سییەکانی باشتردەکات''.
 
لە کاتی دووگیانی خانمان چ وەرزشێک بکەن؟