زانکۆی یێڵ: چەند دەرمانێکی باوی زیپکە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی یێڵ لە ئەمریکا دەریدەخات، هەندێک لە کرێمەکانی زیپکە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێن، مادەی شێرپەنجەیی بەنزینییان تێدایە. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کرێمانەی بەنزۆیل پێرۆکسایدیان تێدایە کاتێک لە پلەی گەرمی پێشنیازکراو هەڵناگیرێن، مادەی بەنزۆیل پێرۆکساید دەگۆڕێت بۆ مادەی شێرپەنجەیی بەنزینی و زیانی تەندروستیی جیدیان دەبێت. 
 
د. کریستۆفەر بونیک، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''بەنزۆیل پێرۆکساید بە تێپەڕبوونی کات کاتێک لە پلەی گەرمی بەرزدا هەڵدەگیرێت و کاتێک بەر تیشکی سەروو بنەوشەیی تیشکی خۆر دەکەوێت، تێکدەچێت بۆ مادەی شێرپەنجەیی بەنزینی''.
 
بەگوێرەی ناوەندی پاراستنی ژینگە، مادەی شێرپەنجەیی بەنزینی وەکو مادەیەکی ناسراوی شێرپەنجەیی مرۆڤ پۆلێن دەکرێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەی خوێن زیاددەکات. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە