رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی لیمریک لە ئیرلەندا دەریدەخات، تەنیایی بەردەوام کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەکاتەوە.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، تەنیایی ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە بەڕێژەی 31٪ زیاددەکات. هەروەها یەکێکە لە هۆکارەکانی تێکچوونی هزریی و تووشبوون بە گۆشەگیری لە مرۆڤەکان.
ئۆ سویلیابهاین، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دەکرێت تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە، خەمۆکی و لاوازبوونی خانەکانی مێشک بەهۆی تەنیاییەوە رووبدەن''.
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە ئێستادا 55 ملیۆن تووشبووی جۆرەکانی لەبیرچوونەوە هەن کە 75٪ـیان تووشبووی نەخۆشیی ئەلزەهایمەرن.
بەپێی پەیمانگەی تەندروستیی بەساڵاچووان لە چین، هەر یەکە لە بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، وەرزش و جووڵەی رۆژانە، دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە، دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی کحول و رێکخستنی کاتی خەو مەترسیی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە و لاوازبوونی کارکردنی مێشک کەمدەکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ