رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی ژینگە رایدەگەیێنێت، وڵاتە پیشەسازییەکان پابەندی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا نابن و تائێستاش کاری جیدی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ئەو گۆڕانانە نەکراوە.
ئەمڕۆ شەممە 12-10-2024 د. عەبدولموتەڵیب رەفعەت، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی ژینگە لە بەرنامەی هیوا جەمال گوتی، دەبێت کاری جیدی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا بکرێت و تائێستا لە هەرێمی کوردستان و عێراق نەتوانراوە مامەڵەی دروست بۆ ئەو کێشەیە بکرێت.
د. عەبدولموتەڵیب رەفعەت ئاماژە بە زۆریی ژمارەی ئامێرە پیشەسازییەکان و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان دەدات و دەڵێت: کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا و بە گەرمبوونی هەوا هەیە.
بەپێی بەدواداچوونێکی رووداو، ئەو گازانەی کە لە دووکەڵی رەشی موەلیدەیەک هەیە و دەچێتە ژینگەوە بریتین لە Co2,ch4,o2,so2,co,NO2 ئەم گازانە دەکرێت ببن بە هۆکار بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و سی و تەنانەت شێرپەنجە، هەر بۆیە "لە هەر شوێنێک موەلیدەکانی لێ نزیک بێت، رێژەیەکی زۆری دووانۆکسیدی کاربۆن دەردەچێت، کە کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە و دەبێتە هۆکارێک بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا؛ موەلیدەکان کاریگەرییەکی زۆر خراپیان هەیە، بەتایبەتی لە رووی پیسبوون بە ژاوەژاو کە کاریگەریی لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە نزیکن لێیانەوە."
راپۆرتێکی نوێی رێکخراوی کەشناسیی جیهانی دەریدەخات 2023 وشکترین ساڵی سێ دەیەی رابردوو بوو. هەندێ لە رووبارە هەرە گرنگەکانی جیهانی وێرانکردووە، لە رووباری ئەمازۆنەوە تاوەکو رووباری مسیسیپی لە ئەمریکا هەروەها گەرمای لەڕادەبەدەر و گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەریی سەختی لەسەر ئاوی جیهان هەبووە.
تەنیا لە ساڵی 2023، بە گوێرەی راپۆرتەکە، سەهۆڵ و بەستەڵەکەکان زیاتر لە 600 ترلیۆن لیتر ئاویان لەدەستداوە.
بەپێی کۆمەڵەی مایکرۆبایۆلۆژیستانی نێودەوڵەتیش، بە توانەوەی ئەو بەستەڵەکانە رێژەیەکی زۆر لە میکرۆب و زیندەوەرە وردەکان دەکرێت چالاکبن و تێکەڵ بە ژینگەی مرۆڤەکان ببن، کە ئەمەش ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتا زیاددەکات.
راپۆرتێک ببینە لەبارەی {دانیشتووانی هەولێر 'هەوای ژەهراوی' هەڵدەمژن}
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ