توێژینەوەیەک: نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و برینی گەدە ئەگەری تووشبوون بە لەرزۆکی زیاددەکەن

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی سەنتەری پزیشکیی بێس دیکۆنێس لە ئیسرائیل دەریدەخات، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس، هێڵنجی بەردەوام و برینی گەدە کاردەکەنە سەر تووشبوون بە نەخۆشیی لەرزۆکی.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، هەر یەکە لە هۆکاری بۆماوەیی و ژینگەیی رۆڵیان هەیە لە زیادکردنی مەترسیی تووشبوون بە لەرزۆکی، کێشەکانی کۆئەندامی هەرس وەکو  هێڵنج، برینی گەدە و بەکارهێنانی درێژخایێنی دەرمانی دژە هەوکردنی ناستیرۆیدی NSAID لەوانە 'ئیبوپڕۆفین'، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی لەرزۆکی بەڕێژەی 76% زیاددەکەن. 
 
تریشا پاسریکا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''خواردنی دەرمانی NSAID، خواردنەوەی کحول، گوشاری دەروونی و بەکتریای گەدە وەکو H. pylori، رۆلیان هەیە لە تووشبوون بە لەرزۆک''.
 
بەگوێرەی توێژینەوەکە، جێبەجێکردنی شێوازی ژیانی تەندروست بە وەرشکردن، خواردنی خۆراکی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە کحول، جگەرە مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی لەرزۆکی کەمدەکەنەوە. 
 
بەپێی کۆمەڵەی لەرزۆکی لە ئەمریکا، یەک ملیۆن تووشبووی نەخۆشیی لەرزۆکی لە ئەمریکا هەن و پێشبینیدەکرێت ئەم ژمارەیە تاوەکو ساڵی 2030 بۆ یەک ملیۆن و 200 هەزار کەس بەرزبێتەوە.