رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی پزیشکیی باشوور لە چین دەریدەخات، ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی بەردەوام مۆبایل بەکاردەهێنن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاترە.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، خراپی کاتی خەوتن و ناڕەحەتی دەروونی پەیوەست بە بەکارهێنانی مۆبایل هۆکاری زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشییانەن، هەروەها مەترسیی تووشبوون بەم نەخۆشییانە زیاتردەبێت لە کەسانی جگەرەکێش و تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە.
زیلیانگ یێ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''بەرکەوتنی درێژخایەن بە تیشکی RF-EMF کە لە مۆبایلەکانەوە دەردەچێت، دەشێت ببێتە هۆی درووستبوونی هەوکردن و زیادبوونی قەڵەقی''.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، دەبێت بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان سنووردار بکرێت و لانیکەم کاژێرێک پێش خەوتن موبایل و ئامێرە زیرەکەکان دووربخرێنەوە و دابخرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ