رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی پزیشکی وێنژۆ لە چین دەڵێت، ئێمە بۆ ئەوە دروست نەکراوین کاتێکی زۆر بە دانیشتنەوە بەسەر ببەین.
توێژینەوەکە لەسەر 45 هەزار کەس کراوە کە تەمەنیان لە سەروو 50 ساڵییەوە بووە و توێژەران 20 ساڵ چاودێرییان کردوون و دەرکەوتووە کە 12٪ـی بەشداربووان تووشی پەککەوتەیی و نەخۆشییە درێژخایێنەکان بوون.
دکتۆر مۆلین وانگ کە سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەیە دەڵێت، لە گەنجیدا چەندە زیاتر دابنیشیت، لە پیریدا ئەوەندە نەخۆشییت زیاتر دەبێت.
بەپێی توێژینەوەکە، ئەگەر ئەو کاتانەی لە ماڵەوە بە سەیرکردنی تەلەڤیزیۆنەوە بەسەری دەبەین، تێیدا جووڵە یان وەرزشێکی کەم بکەین، لە پیریدا کەمتر پەککەوتەییمان پێوە دیار دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ