توێژینەوەیەک لە بەریتانیا: مەلەکردن لەنێو ئاوی سارددا دەروون ئاسوودە دەکات

12-04-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانکۆی سوانزیا لە بەریتانیا دەریدەخات، مەلەکردن لەنێو ئاوی سارددا کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەروون هەیە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی سوانزیا لە بەریتانیا کراوە و دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی لە ئاوی سارد مەلەدەکەن کاریگەریی ئەرێنی دەخاتە سەر دروونیان و بەتایبەت ئەوانەی تەنگەژەی دروونیی دوای رووداوەکانیان هەیە.
 
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە تا زیاتر لە ئاوی سارددا خۆت نقوومبکەیت، مێشکت زیاتر لەگەڵ سەرما رادێت.
 
د. دێنیز هاڵ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە گوتی: "لە توێژینەوەکەدا بۆمان دەرکەوتووە کە خۆ نوقمکردن لە ئاوی سارددا دەتوانرێت وەک یەکێک لە چارەسەرەکانی تەنگژەی دروونیی دوای رووداوەکان سەیربکرێت".
 
بە گوێرەری پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا، لە هەر 10 کەسێک لە بەریتانیا کەسێک تووشی تەنگژەی دەروونیی دوای رووداوەکان بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کۆندۆم. وێنە: Upstream USA

WHO: بەکارهێنانی کۆندۆم باشترین رێگەی پێشگیریکردنە لە دووگیانبوون

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، بەکارهێنانی کۆندۆم رێگەی سەرەکییە بۆ رێگریکردن لە نەخۆشییە گوازراوەکان و باشترین رێگەی پێشگیریکردنیشە لە دووگیانبوون.