بەڕێوەبەرایەتیی کواڵیتیی کۆنتڕۆڵی دەرمان: دەرمانی قاچاخ کەمبووەتەوە

12-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەرمانسازێکی بەڕێوەبەرایەتیی کواڵیتیی کۆنتڕۆڵی دەرمان رایدەگەیێنێت، نرخ کواڵیتیی دەرمان دەستنیشان ناکات و هەر دەرمانێکیش ستیکەری بەڕێوەبەرایەتییەکەمانی پێوەبوو، واتە گونجاوە بۆ بەکارهێنان و کاریگەری هەیە. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 12-3-2025 دکتۆر عیسا عەبدولڕەحمان، دەرمانساز لە بەڕێوەبەرایەتیی کواڵیتیی کۆنتڕۆڵی دەرمان لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، هەر دەرمانێک ستیکەری کواڵیتیی کۆنتڕۆڵی پێوە نەبێت، لێی بەرپرس نین و قاچاخن. ئەوەش باسدەکات کە رێژەی ئەو دەرمانانە بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمبووەتەوە.
 
دکتۆر عیسا عەبدولڕەحمان بە هاونیشتمانییان دەڵێت، ئەو ئامێرانەی نێو دەرمانخانەکان بەکاربهێنن بۆ پشکنینی ستیکەری دەرمانەکان تاوەکو دڵنیابن لە ستیکەری ساختە و ئۆرجیناڵ.
 
ئەو دەرمانسازە روونی دەکاتەوە، نرخی دەرمان پەیوەندی بە کواڵیتیی و کاریگەریی دەرمانەکانەوە نییە و ئەگەر ستیکەریان پێوەبێت واتە بە فیلتەرەکانی کواڵیتیی کۆنتڕۆڵدا تێپەڕیون و شیاون بۆ بەکارهێنان، هەر بۆیە دەڵێت: ''مەرج نییە دەرمانی گران مانای باشی بێت''.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شا چارلز.

پاشای بەریتانیا: پشکنینی پێشوەختە ژیانی رزگار کردم

شا چارڵزی سێیەم پاشای بەریتانیا، رایگەیاند بەهۆی دەستنیشانکردنی زوو و پابەندبوون بە رێنوێنیی پزیشکەکانەوە، چارەسەرەکانی بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە لە ساڵی نوێدا کەمدەکرێنەوە.