رووداو - تەندروستی
سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی خێزانی لە کوردستان رایدەگەیێنێت، مامەڵەکردن و سەردانکردنی پزیشکانی خێزانی، تێچووی چارەسەرییەکان کەمدەکەنەوە و چارەسەری وردتر و پسپۆڕی دیاریکراوتر بۆ نەخۆش دەدۆزنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12-2-2025 د. هێمن جەواد، پسپۆڕی پزیشکیی خێزانی کە سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی خێزانییە لە کوردستان لە بوولتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، پزیشکیی خێزانی راهێنان لەسەر هەموو بەشەکانی جەستە و تەمەنە جیاوازەکان دەکات و بە تەواوی ئامادەن بۆ راوێژکردن.
د. هێمن جەواد دەڵێت: پزیشکی خێزانی تاوەکو بڕوانامەی دکتۆرا تەواودەکات 7 ساڵی پێدەچێت و پسپۆڕی لەو بوارە بەدەستدەهێنێت، هاوکات دەشڵێت: پزیشکیی خێزانی زۆر زیاتر پێویستە لە هەرێمی کوردستان و هاندان بۆ خوێندن لەو بوارە کەمە.
کۆمەڵەی پسپۆڕانی پزیشکیی خێزانی لە کوردستان چەند سوودێکی بوونی پسپۆڕییەکەیان باسدەکەن کە گرنگترینیان ئەمانەن کە ئەگەر پسپۆڕی پزیشکیی خێزانی هەبێت ئەوا؛
- گوشاری سەر نەخۆشخانەکان کەمدەبێتەوە.
- پڕۆگرامی پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان باشتردەبێت.
- ئاڵۆزی و سەرلێشێواوی بۆ چوونە لای پسپۆڕی گونجاو کەمدەبێتەوە.
- نەخۆشییەکان لێکجیادەکرێنەوە و دابەشی سەر پسپۆڕییەکان دەکرێن بەپێی پێویست.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ