ساڵی رابردوو 648 کەیسی گەستنی سەگ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر تۆمارکراون

12-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایدەگەیێنێت، لە مانگی 12ـی 2024، 57 کەیسی گەستنی سەگیان تۆمارکردووە، پسپۆڕێکی فریاکەوتنیش دەڵێت: منداڵان زۆرینەی قوربانییانی گەستنی سەگن.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، لە ساڵی رابردوودا 648 حاڵەتی گەستنی سەگ هاتوونەتە نەخۆشخانەکە کە بە نزیکەیی هەر مانگێک 50 کەس بۆ ئەو مەبەستە سەردانی نەخۆشخانەکەی کردووە.
 
ئامارە بڵاوکراوەکانی نەخۆشخانەکە بەم شێوەیە بووە؛ 
 
کانوونی دووەم؛ 51 کەیس
شوبات؛ 15 کەیس
ئادار؛ 47 کەیس
نیسان؛ 65 کەیس
ئایار؛ 58 کەیس
حوزەیران؛ 61 کەیس
تەممووز؛ 69 کەیس
ئاب؛ 64 کەیس
ئەیلوول؛ 69 کەیس
تشرینی یەکەم؛ 46 کەیس
تشرینی دووەم؛ 46 کەیس
کانوونی یەکەم؛ 57 کەیس
 
د. سۆران ئەحمەد، پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن لە میانەی بەشداریکردنی لە پۆدکاستی نەخۆشنامە گوتی، منداڵان قوربانیی سەرەکیی گەستنی سەگن و ئەرکی دایک و باوکانە رێنوێنیی منداڵەکانیان ببن کاتێک دەچنە دەرەوە، هۆشداریش دەدات کە هەر گەستنێک بە پشیلە، سەگ و شەمشەمەکوێرە هەبێت، ئەوا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی هاری هەیە.
 
ئەو پسپۆڕە، پشنیازدەکات لەکاتی گەستنی سەگ ئەمانە جێبەجێبکرێن؛
 
- شوێنی برینەکە ئەگەر خوێنی لێهات، پەستانی بخرێتەسەر تاوەکو خوێنەکە رابگیرێت.
- شووشتنی شوێنی برینەکە بە ئاو و سابوون، چونکە ئەوە ناهێڵێت ڤایرۆسی نێو لیکی سەگەکە بچێتە جەستە.
- بگەیێندرێتە نەخۆشخانە؛ ئەگەر زانرا کەسەکە مەترسیی لەسەرە ئەوا دەرزیی دژە هاریی یاخود بەرزکردنەوەی بەرگریی جەستەی دەدرێتێ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.