ساڵی رابردوو رێژەی شێرپەنجەی دەستنیشانکراو 10٪ بەراورد بە ساڵی 2019 زیادیکردووە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی تایبەت بە رووداو رایگەیاند؛ رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە روو لە زیادبوونە و بەراورد بە پێنج ساڵی رابردوو؛ نزیکەی 10٪ زیادی کردووە. 
 
د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی داوادەکات، بەشێک لە رسوماتی کارگەکان بدرێنە نەخۆشخانەی هیوا، چونکە رێژەی تووشبوون روو لە زیادبوونە و بودجەی نەخۆشخانەکە هەمان بودجەی ساڵانی پێشترە.
 
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئەوەشی ئاشکراکرد، بودجەی بەڕێوەبەرایەتی مانگانە بڕی 700 ملیۆن دینارە، بەڵام ئەم بودجەیە ئێستا بەش ناکات و پێویستە رێژەکەی زیاد بکرێت، و پێشنیاز دەکات لەگەڵ گومرگی جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان کە بە رێژەی 5٪ دەدرێتە نەخۆشخانەی هیوا، بەشێک لە رسوماتی کارگەکانیش بدرێنە نەخۆشخانەکە.
 
د. یاد گوتی: ''لە ساڵی 2007، رۆژانە نزیکەی 200 کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، بەڵام ئێستا نزیکەی 500 کەس سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن''. 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی نەخۆشخانەکە، لە ساڵی 2019، دوو هەزار و 675 تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار کراون، بەڵام لە ساڵی 2024، دوو هەزار و 888 تووشبووی نوێ تۆمارکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە