قەڵەوی لە نەوجەوانیدا ئەگەری جەڵتەی دڵ زیاددەکات

رووداو- هەولێر

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی گۆتنبێرگ لە سوێد دەریخستووە ئەو کوڕانەی لە نەوجەوانیدا قەڵەون لە داهاتوودا مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ زیاترە.


لە توێژینەوەکەدا سوود لە داتای یەک ملیۆن کەسی تەمەنی سەروو 18 ساڵ وەرگیراوە، پزیشکان پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لەنێوان قەڵەوبوون لە نەوجەوانیدا و تووشبوون بە جەڵتەی دڵ لە داهاتوودا.

د. ماریا ئابێرگ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەو کەسانەی لە تەمەنی باڵخبوون هاوکۆڵکەی بارستای جەستەیان بەرزە، لە مەترسییەکی زیاتری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ ئەمەش بەتایبەت لە کوڕاندا بەدیدەکرێت.

پسپۆڕەکەی نەخۆشییەکانی دڵ روونیدەکاتەوە قەڵەوی لەنێو منداڵان و گەنجان زۆر زیادیکردووە و ئەوەش هەڕەشەیەکی جددیە.

پزیشکان داوادەکەن باوان بایەخێکی زیاتر بە خواردنی منداڵانەکانیان بدەن و لە قوتابخنەکانیش رێگەبدرێت زۆرترین چالاکی جەستەی ئەنجامبدرێت.