لە کەرکووک دووانەیێکی بەیەکەوەلکاو لەدایک بوون کە یەک دڵیان هەیە

11-03-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
هەولێر دیجیتاڵ

نەخۆشخانەی ژنان و منداڵانی کەرکووک رایگەیاند، لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەندا، دووانەیەک لەدایک بوون کە یەک دڵیان هەیە. گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووکیش دەڵێت، "دووانەکە بەیەکەوەلکاون."
 
ئەمڕۆ (سێشەممە، 11ـی ئاداری 2025) سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک بە رووداوی گوت، "لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵانی کەرکووک، لە دۆخێکی دەگمەن دا دووانەیەک بە نەشتەرگەری لەدایک بوون، کە پێکەوە لکاون و یەک دڵیان هەیە. نەشتەرگەرییەکەش بەسەرکەوتوویی کرا."
 
بە گوتەی گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک، تەندروستیی دایکەکە و منداڵەکان، جێگیرن.
 
نەخۆشخانەی ژنان و منداڵانی کەرکووک رایگەیاند، "حاڵەتەکە دووانەی پێکەوەلکاون کە ئەندامێکی گرنگی وەک دڵیان هاوبەشە؛ حاڵەتێکی دەگمەن و ئاڵۆزە؛ پێویستی بە پلاندانان و نەشتەرگەریی تیمێکی پزیشکییەوە هەیە. لە کاتی لەدایکبوونەکەدا، زۆر بەوردی بەدواداچوون کراوە بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیی دایک و دووانەکە."
 
سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک گوتی "دوانەی پێکەوەلکاو حاڵەتێکی دەگمەنە. لەنێو 50 هەزار تاوەکو 200 هەزار منداڵ دۆخێکی وەها روودەدات."
 
سەبارەت بە ئەگەری مانەوەی منداڵەکان لە ژیان، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک دەڵێت، "پێشبینی دەکرێت 40-60٪ـی ئەم حاڵەتانە بە مردن کۆتایی بێت."
 
نەخۆشخانەی ژنان و منداڵانی کەرکووک ئاماژەی بەوەداوە، هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە بریتین لە:
 
1. دواکەوتنی دابەشکردنی هێلکە پیتێنراوەکە.
2. شکستی کۆرپەلە لە جیابوونەوەی تەواو.
3. دووبارە تێکەڵکردنەوەی خانەکان پاش دابەشبوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.