پسپۆڕێک هۆشداری دەداتە دانیشووانی ناوچەکانی نزیک لە کارگە و پاڵاوگەکان

11-02-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. نزار چنارەیی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان.
د. نزار چنارەیی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان رایدەگەیێنێت، دانیشتووانی ئەو ناوچانەی کە نزیکن لە پاڵاوگە و کارگەکان زۆرترین ئەگەری تووشبوونیان بە رەبۆ و هەستیاریی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 11-2-2025 د. نزار چنارەیی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لە بوولتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، پیسبوونی هەوا بەهۆی هەوای کارگە و پاڵاوگەکان یەکەم هۆکارن بۆ پەککەوتنی ئەندامەکانی کۆئەندامی هەناسە و بەتایبەتیش تووشبوون بە هەستیاریی درێژخایەن.
 
د. نزار چنارەیی دەڵێت: بەرکەوتنی هەمیشەیی بە دووکەڵی کارگە و پاڵاوگەکان، وا لە بۆریی هەناسەی دانیشتووانی ئەو ناوچانەی نزیک لەوانە دەکات کە لاوازبن و فەرمانەکانیان تێکبچێت.
 
بەگوتەی هاونیشتمانیانی شارۆچکەی بازیان بەهۆی پیسبوونی هەواوە، خەڵکەکەی تووشی سووتانەوەی بۆڕیی هەناسە و هەستیاری لە کاتی هەناسەدان بوون. 
 
بەگوتەی خەڵکی بازیان "لە شارۆچکەکە نزیکەی 184 کارگە هەن، بەڵام زۆربەی کارگەکان فیلتەریان دانەناوە و هەندێکیان تەنیا فلتەرێکیان داناوە کە رەنگی دووکەڵی کارگەکە لە رەش دەکاتە سپی”.
 
بەگوتەی خەڵکی بازیان شەوان لەکاتی خەودا تووشی نائاسوودەی لە هەناسەدانیان دەبن.
 
بەڵام ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی شارۆچکەیی بازیان بە رووداوی گوت، "5 بنکە و مەڵبەندی تەندروستی لە سنوورەکەیان هەن، هیچ یەکێک لەوانە نەیانگوتووە کەیسی نەخۆشییان هەیە بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە."
 
قایمقامی قەزاکە بە رووداوی گوت، "کارگەکان هەموویان مۆڵەتیان هەیە و بە یاسایی کار دەکەن و لەژێر چاودێریدان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.