رووداو - تەندروستی
رێکخراوی هێڤی لە دهۆک نەشتەرگەری بۆ 843 منداڵان کردووە و نەشتەرگەرییەکان لەلایەن پزیشکانی ئیتاڵییەوە ئەنجامدراون.
رێکخراوی خێرخوازیی هێڤی 547 نەخۆشی بۆ وەرگرتنی چارەسەر ناردووەتە ئیتاڵیا و نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی رێکخراوەکە دەکات، ودیان مەجید سوودمەندبووەیەکی خزمەتگوزارییەکانی رێکخراوەکەیە و دەڵێت: ئەوەی لێرە بینیم زۆر جیاوازە و هەموو شتێک نایابە.
د. محەممەد مەحموود، نوێنەری رێکخراوی هێڤی دەڵێت: ''پێشکێشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ کەسانی لێقەوماو و خاوەن پێداویستی تایبەت بە هاوکاری و پاڵپشتیی نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە کارە هەرە لە پێشینەکانمان''.
رێکخراوی هێڤی رایدەگەیێنێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە 227 هەزار منداڵی تووشبووی نەخۆشییەکانی دڵی سکماکی سوودیان لە پڕۆژە چارەسەرییەکانیان بینیوە.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی هێڤی، ساڵی رابردوو چارەسەری سرووشتیان بۆ 20 هەزار و 807 کەس دابینکردووە کە نەخۆشییەکانی ئیفلیجی، پەککەوتەیی و ناڕێکیی جووڵەیان هەبووە.
ئەمە جگە لەوەی کە رێکخراوەکە چەندان کادیری تەندروستی لەسەر دەستی کەسانی شارەزا و لێهاتوو پێگەیاندووە تاوەکو لێهاتوویی و ئەزموونیان لێوە فێربن و بۆ خەڵکانی هەرێمی کوردستان بەکاری بهێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ