رووداو دیجیتاڵ
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد، زیادکردنی کالسیۆم بۆ ژەمە خۆراکییەکانت لە رێگەی بەرهەمە شیرەمەنییەکانەوە، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە بە رێژەی 17٪ کەم دەکاتەوە.
توێژەران لە زانکۆی ئۆکسفۆرد چاودێری ژەمە خۆراکی زیاتر لە 542 هەزار خانمیان بۆ ماوەی 16 ساڵ کردووە و دەرکەوتووە، خواردنەوەی 300 میلیگرام کالسیۆمی زیادە لە رۆژێکدا (هاوتای پەرداخێک شیر) مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە بە رێژەی 17٪ کەمدەکاتەوە.
دکتۆر کەرەن پاپیێر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: نیوەی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەکرێت لە ڕێگەی شێوازی ژیانێکی تەندروستەوە خۆی لێ بپارێزرێ.
دکتۆر کەرەن ئاماژە بەوەش دەکات، خواردنەوەی پەرداخێکی گەورەی شەراب (20 گرام کحول) مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە بە رێژەی 15٪ زیاد دەکات. خواردنی 30 گرام گۆشتی سوور یان ئامادەکراو لە ڕۆژێکدا مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە بە رێژەی 8٨٪ زیاد دەکات.
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروسستی جیهانی، ساڵی 2022، نزیکەی 1.9 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی شێرپەنجەی ریخۆڵە بوون، و شێرپەنجەی ریخۆڵە بووە سێیەم جۆری شێرپەنجەی باو لە جیهاندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ