قاوە هەلی ژیانێکی درێژت پێدەبەخشێت، بەڵام بە مەرجێک

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە پۆرتوگال دەریدەخات، خواردنەوەی قاوە ئەگەر بە بڕێکی ئاسایی بێت، ئەوا تەمەندرێژدەکات.
 
توێژینەوەکە هەڵسەنگاندنی بۆ 85 توێژینەوەی رابردوو لەسەر قاوە کردووە و توێژەرانی رایدەگەیێنن، خواردنەوەی سێ کووپ قاوە لە رۆژێکدا یەک ساڵ و هەشت مانگ لە تەمەن زیاددەکات.
 
توێژەرانی زانکۆی کۆیمبرا لە پۆرتوگال گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە رۆژانە سێ کووپ قاوە بخورێتەوە ئاساییە و دەشێت لەو بڕەدا بەکارهێنەرانی سوودی لێببینن.
 
ئەگەر قاوەخۆری، دەبێت ئەم زانیارییانە بزانی؛