100 کارمەندی خۆبەخشی سەردەمی کۆرۆنا لە گەرمیان دوو ساڵە بایکۆتی کاریان کردووە

10-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە گەرمیان 100 کارمەندی خۆبەخشی تەندروستی کە لە سەردەمی پەتای کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی قەڵا دەوامیان کردووە، ماوەی دوو ساڵە مانیان گرتووە و دەڵێن، هیچیان بۆ نەکراوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2024 رێبین ئەحمەد، نوێنەرێکی کارمەندە خۆبەخشەکانی سەردەمی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی قەڵا بە رووداوی راگەیاند، دوو ساڵە بایکۆتی کاریان کردووە و داوای دامەزراندن دەکەن، ''چونکە هەر لە سەرەتای پەتای کۆڤید-19ـەوە تاوەکو 2023 لەو نەخۆشخانەیە و بنکەکانی دیکەش بە خۆبەخشی کاریان کردووە''.
 
رێبین ئەحمەد دەڵێت: ''ژمارەمان 100 کارمەندی تەندروستییە و بەشێکی زۆری خزمەتگوزارییەکانی تەندروستیی گەرمیانمان پێکدەهێنا، لە سەردەمی کۆڤید-19 خزمەتی زۆرمان کرد، بەڵام هیچمان بۆ نەکرا، بۆیە بایکۆتمان کرد''.
 
هەر ئەمڕۆ دکتۆر حارس محەممەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار و نەخۆشخانەی قەڵا بە رووداوی گوت، داوامان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە کە 100 کەس بۆ تەندروستیی گەرمیان دابمەزرێنن و خۆبەخشانی سەردەمی کۆرۆنا خاڵبەندییان بۆ هەژماربکرێت.
 
ئەو گوتیشی، ''ئێستا تەنیا فریاکەوتنەکانی نەخۆشخانەی شەهید هەژار و شەهید شێرەی نەقیب دەوام دەکەن''؛ چونکە لە چوارشەممەی هەفتەی رابردووەوە بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان پزیشک و کارمەندان لە چوار نەخۆشخانە، 76 مەڵبەند و بنکەی تەندروستی لە گەرمیان بایکۆتی کاریان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.