رووداو - تەندروستی
ئەنجوومەنى وەزاریی عێراق بۆ ئابووری بڕیاری دا، هاوردەکردنى شێلم و چەوەندەر قەدەخەبکات، ''هەر دووکیان یارمەتیدەرن بۆ درەوشانەوەی پێست و باشترکردنی سووڕی خوێن''.
لەبارەی چەوەندەرەوە؛ پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانی لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، شەربەتی چەوەندەر بۆ وەرزشڤانان گرنگە، چونکە سووری خوێن چالاکدەکات و پێداڕۆیشتنی ئۆکسجینیش بۆ ئەندامەکانی جەستە باشتردەکات. {بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر سوودی چەوەندەر بۆ وەرزشڤانان، کلیک لێرە بکە}.
بەگوێرەی کۆمەڵەی خۆراک لە کەنەدا بەشێک لە سوودەکانی شەربەتی چەوەندەر دەشێت ئەمانە بن؛
- چالاککردنی سووڕی خوێن
- بەرزکردنەوەی ئاسنی خوێن
- بەهێزکردنی بەرگریی جەستە
- کەمکردنەوەی چەوریی سەر جگەر
- زیادکردنی درەوشانەوەی پێست
- کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ
- بەرزکردنەوەی ڤیتامین و مادە کانزاییەکان
بەپێی مایۆکلینیک، سوودەکانی شێلم ئەمانەن
- دژەهەوکردنە
- دژەشێرپەنجەیە
- ئێسکەکان پتەودەکات
- یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی شەکری خوێن
- دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان
- پێست دەدرەوشێنێتەوە
- سووڕی خوێن چالاکدەکات
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ