پسپۆڕێک: بۆماوەیی هۆکارێکی سەرەکیی خۆتەڕکردنە لەکاتی خەودا لەنێو منداڵان

10-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاشکرای دەکات، زۆرینەی هۆکارەکانی خۆتەڕکردنی منداڵ لەکاتی خەودا بۆماوەییە.
 
د. ئەمینە تەها، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان دەڵێت: منداڵان دوای تەمەنی دوو بۆ دوو ساڵ و نیو لە رۆژدا ووشکن، تاوەکو تەمەنی پێنج ساڵ زۆر ئاساییە ئەگەر شەوانە خۆی تەڕبکات.
 
هاوکات دەشڵێت: پاش تەمەنی پێنج ساڵ ئەگەر زیاتر لە سێ مانگ خۆی تەڕبکات حاڵەتێکی ئاسایی نییە و پێویستە هۆکاری دیاری بکرێت و چارەسەربکرێت.
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، ئەو دۆخە لە کوڕاندا زیاترە، زۆرینەیان بۆ ماوەیین، بەڵام دەکرێت ئەم هۆکارانەش هەبن و پزیشکی پسپۆڕ ببیندرێت؛
 
- ھەوکردنی میزڵدان
- قەبزبوونی بەردەوام
- ناڕێکیی خەو
- دڵەڕاوکێ و کێشەی دەروونی
- بچووکیی قەبارەی میزڵدان
 
د. ئەمینە تەها گوتی، ''لە دۆخی ئاوا پێویستە بە ھێمنی لەگەڵ منداڵەکە قسەبکرێت و نابێت سەرزەنشتی بکرێت، چونکە زۆربەی منداڵ ناڕەحەتە بە دۆخەکە و پێویستە بۆی روون بکرێتەوە، تاوەکو حاڵەتەکە کۆنتڕۆل بکرێت و خراپتر نەبێت''.
 
لەکۆتاییدا دەڵێت، دوو بۆ سێ کاژێر پێش خەو شلەمەنی کەم بە منداڵەکە بدرێت و پێش خەو و ناوەندی خەو میزڵدانی بەتاڵ بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.