پۆدکاستی نەخۆشنامە؛ ئەو کوڕە بۆ ژن دەهێنێت کە جێگەی نووستنی نییە؟

10-11-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی نەخۆشنامە لەبارەی چیرۆکەکانی خانمان و منداڵبوونە؛ چیرۆکێکیان باس لە دووگیانبوونی خانمێک دەکات کە لە خێزانێکی هەژار بوون؛ میوانی پۆدکاستەکە دەڵێت: ''تاوەکو شەو نەیەت، ژنان بەخۆیان ناکەونەوە!''.
 
پڕۆفیسۆر عەتیە محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی خانمان و منداڵبوون میوانە و دەڵێت: نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکان لەنێو خەڵکدا زیادبوون و داواش لە حکومەت دەکات کە جێبەجێکردنی پلانی خێزانی لەنێو بنکەکاندا چڕبکەنەوە.
 
 
پڕۆفیسۆر عەتیە محەممەد چرۆکێک باسدەکات کە دوو هاوسەر هاتوونەتە لای بۆ ئەوەی منداڵیان ببێت، کە لێی کۆڵیوەتەوە خێزانەکە 11 کەس بوون و گوتوویانە لە ناندینی ماڵەکەیان دەخەون، د. عەتیەش پێی گوتوون: ئێوە جێی نووستنتان نییە، ئیدی منداڵتان بۆچییە؟
 
ئەو پسپۆڕە مەبەست لە  ''تاوەکو شەو نەیەت، ژنان بەخۆیان ناکەونەوە!'' رووندەکاتەوە و دەڵێت: خانمان بەڕۆژ هەر ئێش و ئازارێکیان هەبێت، پشتگوێی دەخەن و کارەکانیان دەکەن، بەڵام کە شەو دادێت لەنێو جێگەی نووستنەکەیان بیریان دەکەوێتەوە کە چ ئێش و ئازارێکیان هەیە کە زۆرجار کار لە کار ترازاوە و خانمەکە دەکەوێتە دۆخی فریاگوزارییەوە.
 
لەبارەی ژمارەی منداڵەوە د. عەتیە دەڵێت: ''بۆ خێزانی کورد 4 منداڵ بەسە''، لەبارەی تەمەنی هاوسەرگیرییەوە دەشڵێت: دەبێت جێگەت هەبێت و گیرفانت گەرمبێت ئینجا هاوسەرگیری بکەیت و تەمەنیشت لە دوای 25 ساڵییەوە بێت.
 
لەکۆتاییدا باسی کۆندۆم دەکات بەوەی کە باشترین رێگەی رێگرییە لە دووگیانبوون و رایدەگەیێنێت، ''مەنعی سرووشتی خراپە، چونکە ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی پیاوان زیاددەکات و هەوکردنی پڕۆستات و گونەکانی بەدواوەدێت''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە