لە چین رێژەی قەڵەوی زیادیکردووە

10-11-2019
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
.
.
A+ A-

رووداو- هەولێر

ئێرە هۆڵی لەشجوانی باوشۆیە لەچین.. بە میوزیکێکی بەرز خەڵکی خەریکی وەرزشکردنن...

لێرە پرۆگرامێکی جیاوازی دابەزاندنی کێش پەیڕەودەکرێت.. دوای هەر وەرزشکردنێکی  قورس، ژەمێکی تەندروستی پێکهاتوو لە سینگی مریشک، سەوزە و برنج بە وەرزشوانان دەدرێت... بەشێکی زۆری ئەوانەشی کە پەیڕەوی ئەم پرۆگرامەن بە رێگەیەکی سەرکەوتووی دەزانن لە دابەزاندنی کێش...


وێی ژیایۆن، وەرزشوان
"من نزیکەی 55 کیلۆگرامم لە نزیکەی پێنج مانگدا دابەزاندووە، بەراستی زۆر زەحمەتبوو بەڵام ئەنجامەکان دڵخۆشکەرن"


وێی ژیایۆن، وەرزشوان
"لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەی قەڵەوەکان لە چین زۆر زیادیکردووە بەڵام بۆچی؟ چونکە خەڵکی خۆراکی ناتەندروست دەخۆن، شێوازی ژیانیان نارێکە و گوشاری دەروونی و پەستانێکی زۆریان لەسەر، بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە کارەکانیان ناتوانن لە ماڵەوە خواردنی تەندروست ئامادەبکەن کاتیان نییە بۆ وەرزشکردن، هەموو هۆکارانەش بێگومان کاردەکەنە سەر کێشی جەستە چونکە زیادبوون یان کەمبوونی کێش %70ی پشت دەبەستێت بەو خۆراکانەی کە دەیانخۆیت و %30یشی پشت دەبەستێت بە وەرزشکردن، دەبێت رۆژانە بەشێوەیەکی رێک ژەمەکانمان بخۆین و وەرزشبکەین بەڵام ئەمە لە چین زۆر سەختە چونکە لێرە گوشاری دەروونی زۆرە.

پەیڕەوکردنی پرۆگرامە جیاوازەکانی دابەزاندنی کێش لە هۆڵەکانی لەشجوانی لە چین دوای ئەوە دێت کە راپۆرتێکی نوێی ئۆفیسی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە پێکینگ دەریخستووە رێژەیی قەڵەوی لەو وڵاتە زیادیکردووە
..

فابیۆ سکانۆ، نوێنەری تەندروستی جیهانی لە پێکینگ
" ئێمە چاوەڕێی پلانی 2019 بۆ 2030 حکومەت دەکەین کە ئێستا لە پرۆسەی ئامادەکردن دایە، تێیدا ئاماژە بە 15 خاڵی سەرەکی کراوە بۆ کەمکردنەوە رێژەی قەڵەوی ئەویش بە هاندانی خەڵکی بە پەیڕەوکردنی شێوازێکی ژیانی تەنددروست.

بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی لەلایەن توێژەرانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە چین بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە %14ی پیاو و خانمانی وڵاتەکە قەڵەون... بەبەراورد بە 15 ساڵی رابردووە رێژەکە دووهێندە زیادیکردووە
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ساڵی 1975 لە جیهاندا 100 ملیۆن قەڵەو هەبوون، بەڵام لە 2016 ژمارەکە بۆ 650 ملیۆن بەرزبووەوە و رۆژ لە دوای رۆژیش رێژەی قەڵەوبوون لە جیهاندا روو لە زیادییە بەشێکی زۆری هۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ خواردنی خۆراکە ناتەندروستەکان و وەرزشنەکردن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە