رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی ناوی چەند خۆراکێکی بە مەترسیدارترین خۆراک ناساندووە کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاددەکات؛ بەشێکیان رۆژانە لەلایەن هاونیشتمانییانمانەوە دەخورێن.
توێژینەوەیەکی سکووڵی پزیشکیی چان بۆ تەندروستیی گشتی لە زانکۆی هارڤارد لەسەر 200 هەزار کەس بۆ ماوەی 30 ساڵ کرا و دەرکەوت، ئەوانەی خۆراکە خێراکان دەخۆن 57٪ ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەکو شەکرە و بەرزەپەستانی خوێن زۆرە.
توێژەرانی لێکۆڵینەوەکە دەڵێن، کاریگەریی شیرینییەکان و بەروبوومەکانی شیر و ماست لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ و مێشک کەمتر بووە لە خۆراکە خێرا و ئامادەکراوەکان.
کێنی مێندۆزا، سەرپەرشتیارێکی توێژینەوەکە دەڵێت: خۆراکە ئامادەکراو و خێراکان راستەوخۆ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن و شەکرە زیاددەکەن.
تەنانەت ئەو سەرپەرشتیارە ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو جۆرە خۆراکانە رێژەی چەوریی زیانبەخشی نێو خوێنیش زیاددەکەن کە سەرەنجام دەشێت ببێتەهۆی جەڵتەی دڵ.
خۆراکە ئامادەکراوەکان ئەو خۆراکانەن 'شەکر، خوێ و چەورییان' بۆ زیاددەکرێت و بەشێکیشیان 'رەنگ، تام و مادەی پارێزەریان' تێدەکرێت، تاوەکو زیادبمێننەوە و تامێکی جیاوازیان هەبێت.
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەو خۆراکانە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی 'شەکرە، بەرزەپەستانی خوێن، قەڵەوی، هەوکردنەکانی ریخۆڵە و کۆڵۆن و شێرپەنجە' زیاددەکەن.
منداڵ ئەگەر هەفتەی یەک ژەم خۆراکە خێراکان بخوات چی بەسەردادێت؟ {دکتۆر ئاراس لە بەرنامەیەکیدا وەڵامدەداتەوە}
منداڵ ئەگەر هەفتەی یەک ژەم خۆراکە خێراکان بخوات چی بەسەردادێت؟ {دکتۆر ئاراس لە بەرنامەیەکیدا وەڵامدەداتەوە}
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ