لە ژاپۆن پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و چەند کەسێک گیانلەدەستدەدەن

10-07-2024
شکار رێبوار
بەهۆی گەرماوە ژاپۆنییەکان چەتر بەکاردەهێنن. وێنە: Khaleej Times
بەهۆی گەرماوە ژاپۆنییەکان چەتر بەکاردەهێنن. وێنە: Khaleej Times
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن خەڵک بەهۆی پیسبوونی ژینگە دەمامک و بەهۆی گەرمای زۆرەوە فێنککەرەوەی سەرشەقام بەکاردێنن.
 
فەرمانبەرێکی بەساڵاچوو دەڵێت: ''50 ساڵ تێپەڕیوە بەسەر هاتنم بۆ تۆکیۆ، ئەو کاتە تۆکیۆ وەک ئێستا گەرم نەبوو هەندێکجار پلەی گەرما نەدەگەیشتە 30 پلەی سیلیزی، بەڵام ئێستا گەرمتر بووە و هەست بە جیاوازییەکە دەکەم''.
 
بە پێی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا، سێ هۆکاری سەرەکی هەن بۆ گیانلەدەستدان بەهۆی گەرما؛ 'جەڵتەی دڵ، سستبوونی ئەندامەکان و وشکبوونەوەی جەستە'.
 
بەشێک لە نیشانەکانی وشکبوونەوەی جەستەش بریتین لە ' تۆخبوونی رەنگی میز، خێرا لێدانی دڵ، سەرسووڕان، سەرئێشە، تینوویێتی، سستبوونی گورچیلەکان و لەهۆشخۆچوون'، کە دەبێت کەسی تووشبوو دەستبەجێ بچێتە فریاکەوتنەکان یان خۆی فێنک بکاتەوە.
 
دەزگای کەشناسی و ژینگەی ژاپۆن دەڵێت، پێشبینی دەکرێت لە هەندێک پارێزگا پلەی گەرما بگاتە 37 پلەی سیلیزی.
 
سومیکۆ یامامۆتۆ، هاووڵاتیی ژاپۆن دەڵێت: ''بێ فێنککەرەوە ئەستەمە بژین؛ هەوڵ دەدەم هەمیشە جەستەم بە فێنکی بهێڵمەوە، لەبەرئەوەی بەساڵاچووم''.
 
بەپێی تەندروستیی وڵاتەکە، شەش کەس لەم چەند رۆژەدا بەهۆی گەرماوە لە تۆکیۆ گیانیان لەدەستداوە.
 
تەنانەت داوا لە خەڵک دەکات، نەچنە دەرەوە و فێنککەرەوە بەکاربهێنن، هەروەها ئاوی زۆریش بخۆنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە