زانکۆی سینسیناتی نیشانەیەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرادەکات

10-05-2020
هونەر رێبوار
نیشانەکردن ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-


رووداو- هەولێر 

توێژەرانی زانکۆی سینسیناتی رایدەگەیێنن یەکێك لە نیشانەکانی تووشبووانی کۆرۆنا بریتییە لە نەمانی توانای بۆنکردن. 


بەگوێرەی توێژینەوەەکی زانکۆی سینسیناتی لە ئۆهایۆی ئەمریکا، نزیکەی 61%ی تووشبووان لە سێیەم رۆژی تووشبوونیان بە کۆرۆنا هەستی بۆنکردنیان لەدەستدەدەن. 

د. ئەحمەد سەداقات، یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە بەشی قوڕگ و لووت و گوێی کۆلێژی پزیشكی زانکۆی سینسیناتی دەڵێت بەگشتی تووشبووانی کۆرۆنا هەستی بۆنکردنیان نامێنێت و زۆربەی تووشبووان لەماوەی سێ رۆژدا تووشی گرفتەکە دەبن. 

سەداقات روونیدەکاتەوە شێواز و سەختی نەمانی هەستی بۆنکردنی تووشبووەکە پەیوەستە بە دۆخی تەندروستی کەسەکە و دۆخی تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە، بەجۆرێك ئەوانەی هەستی بۆنکردنیان لاوازتر بووە، زۆرتر تووشی هەناسەتەنگی و کۆکە بوون. 



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرمانەکەی رەبۆ کە FDA قەدەخەی بەکارهێنانی کردووە.

پسپۆڕێک لەبارەی دەرمانە مەترسیدارەکەی رەبۆ: لە کوردستان زۆر بەکاردێت

دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا رایگەیاند، دەرمانێکی رەبۆ بەکارنەیەت، چونکە ئەگەری تووشبوون بە چەند نەخۆشییەکی دەروونی زیاددەکات، پسپۆڕێکی کۆئەندامی هەناسەش دەڵێت: زۆرینەی تووشبووانی رەبۆ بە ناپێویستی بەکاریدەهێنن.