پسپۆڕێکی ژینگە: هەندێک جۆری بتڵی پلاستیکی، 500 بۆ هەزار ساڵیان پێویستە تاوەکو شیببنەوە

10-04-2025
شکار رێبوار
د. ژینۆ خالید، پسپۆڕی پیسبوونی ژینگە بتڵێکی پلاستیکیی ئاوی بەدەستەوەیە.
د. ژینۆ خالید، پسپۆڕی پیسبوونی ژینگە بتڵێکی پلاستیکیی ئاوی بەدەستەوەیە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی ژینگە رایدەگەیێنێت، هەندێک جۆری بتڵی پلاستیکی، 500 بۆ هەزار ساڵی پێویستە تا شی دەبێتەوە و زۆرینەی بتڵە پلاستیکییەکان 5-10 ساڵیان پێویستە بۆ ئەوەی شیببنەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-4-2025 د. ژینۆ خالید، پسپۆڕی پیسبوونی ژینگە لە بڕگەیەکی مەیدانیدا کە تایبەت بوو بە باسکردنی سەیرانی تەندروست گوتی، وردەپلاستیکەکان لە ئەنجامی فڕێدانی بتڵی پلاستیکی لەسەر خاکدا بڵاودەبنەوە و هەندێک جۆری پلاستیکیش زیاتر لە هەزاران ساڵ لە سرووشتدا دەمێننەوە.
 
بەگوتەی د. ژینۆ خالید، هەمیشە لەکاتی سەیراندا بەرپرسیارێتیی پاککردنەوە لە ئەستۆ بگیرێت و بە هیچ شێوەیەک بتڵی پلاستیک نەسووتێندرێت، چونکە سووتاندنی پلاستیک مادەی ژەهراوی لێبەرهەمدێت.
 
پاشانیش ئەوەی باسکرد کە باشترە پەرداخ و بتڵی مسین لەبری پلاستیکی بەکاربێت و قاپە سەفەرییەکانیش قاپی شووشە و دارین بن.
 
د. ژینۆ خالید دەشڵێت: سفرەی سەفەری هۆکارێکی پیسبوونی ژینگەیە و ئەو کەلوپەلانە ببرێن بۆ سەیران کە دووبارە بەکاردەهێندرێنەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کۆندۆم. وێنە: Upstream USA

WHO: بەکارهێنانی کۆندۆم باشترین رێگەی پێشگیریکردنە لە دووگیانبوون

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، بەکارهێنانی کۆندۆم رێگەی سەرەکییە بۆ رێگریکردن لە نەخۆشییە گوازراوەکان و باشترین رێگەی پێشگیریکردنیشە لە دووگیانبوون.