رووداو - تەندروستی
بووڵتەنی تەندروستی لەنێو سرووشتدا پێشکێشکرا و پسپۆڕان مەرجەکانی سەیرانی تەندروست رووندەکەنەوە، هەڵە مەترسیدارەکانیش لەکاتی چوونە سەیران باسدەکرێن.
د. نیگا شەفیق، پسپۆڕی نەخۆشییەکان و گەشەی منداڵان میوانێکی بڕگەکە بوو و رایگەیاند، باشترە نەوت لە شوێنێکی دوورە دەست دابنرێت، دوور لە شوێنی دانیشتن بێت.
ئەوەشی گوت کە نەوت نەکرێتە نێو شووشە و قوتووەکانی خواردنەوە گازییەکان و مەترسیدارە نەوت بکرێتە نێو بتڵی ئاوی خواردنەوە.
بەڵام گوتیشی کە ئەگەر منداڵێک بە هەڵە نەوتی خواردەوە ئەوا نابێت بڕشێندرێتەوە، ''مەرج نییە هەر منداڵێک نەوتی خواردەوە، پێویست بێت گەدەی بشۆردرێت''.
لە کۆتاییشدا هۆشداری دا بە دایک و باوکان کە لەکاتی خواردنی چەرەس، ئاگاداری منداڵە بچووکەکانیان بن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ