رووداو - تەندروستی
تاقیکردنەوەکانی دەرمانێکی نوێ بۆ کێشەی ADHD کە ناسراوە بە فرەجووڵەی کەمسەرنج بەردەوامە و لە قۆناخی سێیدا سەرکەوتوو بووە، پسپۆڕان دەڵێن، 45٪ نیشانەکان کەمدەکاتەوە.
ئەو دەرمانەی کاری لەسەر دەکرێت ناوی Solriamfetolـیە و سەرکەوتنی ئەو قۆناخەی دەرمانە دوای ئەوە دێت کە بەشداربووان Solriamfetolـی 150 میلیگرامی و 300 میلیگرامیان پێدرا و دەرکەوت، لانیکەم 45٪ بۆ 50٪ نیشانەکانیان کەمبووەتەوە.
د. گریگۆری ماتینگلی، سەرۆکی کۆمەڵەی ADHD لە ئەمریکا دەڵێت: دۆخەکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر شێوازی ژیان دروستدەکات و دەشێت مەترسیی مردنی پێشوەختە زۆر زیادبکات.
ئێستا چەند دەرمانێک بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی ADHD بەکاردەهێندرێن، بەڵام کاریگەرییە لاوەکییان زۆرە و لە هەندێک کەسیش بە باشی کارناکەن.
ئەو دەرمانە بۆ چارەسەری خەوزڕان، خەمۆکی و کۆنتڕۆڵکردنی زۆرخۆری بەکاردەهێندرێت و ئێستا لەلایەن کۆمپانیای Axsomeـی ئەمریکییەوە تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرێت بۆ چارەسەری ADHD.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ