ساڵی رابردوو نزیکەی 200 تووشبووی دوو شێرپەنجەی مەترسیدار لەنێو خانمان تۆمارکراون

10-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە لە باشووری کوردستان، ساڵی رابردوو نزیکەی 200 تووشبووی شێرپەنجەی منداڵدان و ملی منداڵدان تۆمارکراون کە زۆرترینیان لە هەولێر بووە.
 
لە نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر، ساڵی رابردوو 76 تووشبووی شێرپەنجەی منداڵدان و ملی منداڵدان تۆمارکراون، بەڵام ئەو ژمارەیە لە دهۆک 59 تووشبوو بووە. 
 
هاوکات لەبارەی شێرپەنجەی ملی منداڵدان لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی، 58 تووشبوو و هەریەک لە کەرکووک و هەڵەبجەش سێ تووشبوو تۆمارکراون.
 
نیشانەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان
 
خوێنبەربوونی زێ 
دەردراو لە زێ 
ئازاری خوار سک
ئازار لەدوای سێکس 
 
گرووپە مەترسیدارەکان
 
زیاتر لە یەک هاوژین 
سێکس لە تەمەنە بچووکەکاندا
نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکان 
جگەرە و نێرگەلە کێشان 
لاوازیی سیستمی بەرگریی جەستە 
 
خۆپاراستن
 
پشکنینی پێشوەختە 
کوتان دژی ڤایرۆسی پاپیلۆما
سێکسی تەندروست 
دوورکەوتنەوە لە جگەرە و نێرگەلە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.