پسپۆڕێکی میزەڕۆ: لەبەرکردنی شەرواڵ توانای وەچەخستنەوە باشتردەکات

10-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی میزەڕۆ، گورچیلە و پڕۆستات ئاشکرای دەکات، شەڕواڵ بەهۆی فراوانییەکەی، زیاتر تەندروستیی گونەکان و رێژەی سپێرم دەپارێزێت، بەمەش توانای وەچەخستنەوە زیاددەکات.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 10-3-2025 د. مستەفا عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی میزەڕۆ بە رووداوی راگەیاند، پلەی گەرمیی گونەکان بە پانتۆڵ و کاوبۆی تەسک بەرزدەبێتەوە، بەمەش پێکهاتەی سپێرمەکان تێکدەچێت کە هۆکارێکی نەزۆکبوونە.
 
بەگوتەی ئەو پسپۆڕە، ئەوانەی دەوالیی گونەکانیان هەیە، پانتۆڵی تەسک لەبەر نەکەن، بۆیە پێشنیازدەکات، شەڕواڵ لەبەربکەن.
 
هاوکات لەگەڵ ئەم بابەتە، باسی توێژینەوەیەکی کرد کە لەسەر پیاوانی سکۆتلاند کراوە و دەرکەوتووە، تەندروستیی گونەکانیان باشترن لە خەڵکانی دیکە و سپێرمیان چالاکترە، توێژینەوەکە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەو پیاوانە تەنوورە لەبەر دەکەن.
 
پزیشکێک: تەنوورە یەک ملیۆن جار لە کابۆ باشترە؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.