توێژینەوەیەک: بەپێ رۆیشتن مەترسیی 30 نەخۆشی کەمدەکاتەوە

10-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، بەپێ رۆیشتن ئەگەری مردنی پشێوەختە بە رێژەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی تۆرێنتۆ لە کەنەدا کرا و دەرکەوت، بەپێ رۆیشتنی رۆژانە یارمەتیی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە 30 جۆری نەخۆشیی درێژخایەن دەدات، ئەمەش وادەکات ئەگەری مردنی پێشوەختە بەو نەخۆشییانە کەمببێتەوە.
 
دەرکەوتووە کە ئەوانەی 150 بۆ 300 خولەک لە هەفتەیەکدا بەپێ دەڕۆن، مەترسیی مردنیان 20٪ کەمدەبێتەوە، ئەمەش زیاتر لە تەمەنی بەساڵداچووندا رەنگدەداتەوە، چونکە ئەگەری کەوتن لەو تەمەنەدا زۆرە و بەپێ رۆیشتنیش ماسوولکەکانی قاچەکان بەهێزدەکات کە رێگر دەبێت لەوە.
 
د. جەین سۆرنتن، سەرپەرشتیارێکی توێژینەوەکەیە و دەڵێت: مەرج نییە بۆ تەندروست بوون و پاراستنی جەستە پشت بە وەرزشی قورس ببەسترێت و دەشێت بەپێ رۆیشتن، باخداری و راکردنی هێواش کاریگەربن.
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی پسپۆڕانی ئێسک و شکان لە ئەمریکا، بەپێ رۆیشتن ئەم سوودانەی هەیە کە دەشێت بەشێکیان سەرنجڕاکێش بن؛
 
- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە.
- یارمەتیی کەمکردنەوەی ئازاری ماسوولکەکان دەدات.
- پتەوی بە ئێسکەکان دەبەخشێت.
- یارمەتیی بەهێزکردنی بەرگریی جەستە دەدات.
- رێگەیەکە بۆ دابەزاندنی کێش.
- کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردنی شیرینییەکان.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.