پسپۆڕێک: شێرپەنجە لە قۆناخی چواردا دەستنیشانبکرێت، چارەسەرەکەی 250 بۆ 300 هەزار دۆلاری تێدەچێت

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
د. لوقمان نانەکەلی لەکاتی چاوپێکەوتن لەنێو بووڵتەنی ئابووری کە بەختیار عەبدولعەزیز بێژەرە.
د. لوقمان نانەکەلی لەکاتی چاوپێکەوتن لەنێو بووڵتەنی ئابووری کە بەختیار عەبدولعەزیز بێژەرە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشیی شێرپەنجە باسی تێچووی تووشبوویەکی شێرپەنجە دەکات کە لە قۆناخە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکەی دەستنیشاندەکرێت بەراود بە قۆناخە کۆتاییەکان، ئەو دەڵێت: لە سەرەتاییەکانی قۆناخی یەکی شێرپەنجەی مەمک؛ 4 بۆ 5 هەزار دۆلاری تێدەچێت، بەڵام ئەگەر لە قۆناخی چواردا بێت؛ 250 بۆ 300 هەزار دۆلاری تێدەچێت واتە 25 بۆ 30 دەفتەر دۆلار.
 
ئەمڕۆ هەیینی 10-1-2025 د. لوقمان نانەکەلی، پسپۆڕی شێرپەنجە لە بوولتەنی ئابووری دا رایگەیاند، ئەگەر خانمێکی تووشبووی شێرپەنجە لە قۆناخە سەرەتاییەکان دەستنیشانبکرێت، ئەوا کەمترین خەرجیی چارەسەرەکان و راوێژەکانی بە پزیشک لە ماوەی پێنج ساڵدا، 4 بۆ 5 هەزار دۆلارە.
 
د. لوقمان نانەکەلی دەڵێت: تووشبووان لە قۆناخە سەرەتاییەکان دەستنیشانبکرێن تەنیا چارەسەریی هۆرمۆنییان پێویستە نەک چارەسەرییە کیمیایی و بایۆلۆژییەکان. ئەمەش خەرجییان لەسەر کەمدەکاتەوە و بە خێراییش چاکدەبنەوە.
 
بەگوتەی د. لوقمان، ئەگەر خانمێک لە قۆناخی دوو و سێی شێرپەنجەکە دەستنیشانبکرێت و پێویستی بە چارەسەری کیمیایی یاخود بایۆلۆژی بێت، تێچووی تەنیا دەرمانەکان دەگاتە 20 بۆ 30 هەزار دۆلار.
 
بەڵام ''ئەگەر لە قۆناخی چواردا دەستنیشانبکرێت ئەوا دەشێت بگاتە 250 بۆ 300 هەزار دۆلار واتە 25 بۆ 30 دەفتەر دۆلار تاوەکو چارەسەر دەبێت''.
 
بەگوتەی ئەو پسپۆڕە نرخی چارەسەرییەکان لە ماوەی پێنج ساڵدا بەراورد بە ماوەی دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک بەم شێوەیەیە؛
 
- لە ماوە سەرەتاییەکانی قۆناخی یەکی شێرپەنجەکە؛ 4 بۆ 5 هەزار دۆلار.
- لە ماوەی قۆناخی دوو و سێی شێرپەنجەکە، ئەگەر پێویستی بە دەرمانی بایۆلۆژی و کیمیایی بێت؛ 20 بۆ 30 هەزار دۆلار.
- لە ماوەی قۆناخی چواری شێرپەنجەکە؛ 250 بۆ 300 هەزار دۆلار.
 
هەر بۆیە د. لوقمان پێشنیازی پشکنینی پێشوەختە بۆ هاونیشتمانییان دەکات و بە داهێنانی تەندروستی ناوی دەبات، ''چونکە بە زوو چارەسەرکردن، تێچوو کەمدەبێتەوە و کەسەکە خێراتریش چاکدەبێتەوە''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فواد رەحیم - د. هەردی جەواد.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر: ساڵانە ژمارەی تووشبووانمان زیاددەکات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی تایبەت بە شێرپەنجە لە هەولێر رایدەگەیێنێت، ساڵانە ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکە زیاددەکات، پێشبینیدەکات زیاتر لە 1800 تووشبووی نوێ تۆمارکرابن.