لە پاکستان 95٪ـی دەرمانخانەکان بەبێ دەرمانسازی شارەزا کاردەکەن
رووداو - تەندروستی
کۆنفرانسی سەلامەتیی دەرمان لە کاراچی ئاشکرای دەکات، لە پاکستان 95٪ـی دەرمانخانە و نیوەی نەخۆشخانەکان بەبێ دەرمانسازی شارەزا کاردەکەن.
جەمشید ئەحمەد، بەڕێوەبەری دەرمانخانەیەک لە شارەکە دەڵێت، 95٪ـی دەرمانخانەکان وەکو دووکانی سەوزە و میوە دەرمان بە خەڵک دەدەن و لەلایەن کەسانی ناشارەزاوە بەڕێوەدەبرێن.
عاسیم رەئووف، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوەندی رێکخستنی دەرمان لە پاکستان دەڵێت، بەهۆی ئەوەی دەرمانساز و کارمەندەکانی دیکەش رانەهێندراون لە دەستنیشانکردنی دەرمان، بۆیە زۆرجار بە هەڵە دەرمان بە نەخۆشەکان دەدرێت.