CDC: مەترسیی بڵاوبوونەوەی پەتای X هەیە

09-12-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

نەخۆشییەکی نەزانراو لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ بڵاوبووەتەوە و پسپۆڕان بە نەخۆشیی X کە ناسراوە بە ''پەتایەکی نوێ'' و ''کوشندە'' ناوی دەبەن.
 
بەرپرسانی تەندروستیی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ دەڵێن، لە 15 رۆژی رابردوودا بەهۆیەوە 143 کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەپۆلینێر یومبا، وەزیری تەندروستیی کۆمارەکە داوا لە خەڵک دەکات خۆیان لە مردووەکان بپارێزن بۆ ئەوەی نەخۆشییەکەیان بۆ نەگوازرێتەوە.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، نیشانەکانی نەخۆشییە نەزاندراوەکە 'تا، سەرئێشە، کۆکە و هەناسەتەنگی'ـیە، لە پشکنینەکان هیچ دەرەنجامێک دەرنەکەوتووە و زۆرینەشی ئەوانەی تووشیدەبن منداڵانی خوار 5 ساڵانن.
 
تەنانەت CDC ئاشکرای دەکات، لە هەوڵدان بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری نەخۆشییە نەزاندراوەکە و بە نەخۆشیی X ناوی دەبات.
 
وەزارەتی تەندروستیی کۆنگۆ تیمێکی لە زانایانی پەتاناسی ناردووەتە شوێنەکە و داوای کردووە خەڵک نەچنە ئەو هەرێمە و ئەوانەیشی لەوێن، لێی دەرنەچن، هەروەها خەڵک تەوقە لەگەڵ یەکدی نەکەن و زوو زوو دەستەکانیان بشۆن.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە لە گفتوگۆدان و لێکۆڵینەوە دەکەن بۆ ئەوەی لە دۆخەکە تێبگەن.
 
نەخۆشیی X چییە؟ {لێرەوە وەڵامەکە بزانە}
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە