ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی هیوا هەزاران تووشبووی شێرپەنجە راهێنانیان پێکراوە

09-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
نێو سەنتەری چارەسەری سرووشتیی نەخۆشخانەی هیوا. وێنە: رووداو
نێو سەنتەری چارەسەری سرووشتیی نەخۆشخانەی هیوا. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ئەم ساڵ نزیکەی پێنج هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە سەنتەرەکە راهێنانیان پێکراوە و تووشبوویەکی شێرپەنجەش دەڵێت، بەهۆی راهێنانەکانەوە دۆخی تەندروستیی باشترە.
 
سەنتەری راهێنانەوەی سرووشتیی نەخۆشخانەی هیوایە، سەتان تووشبووی شێرپەنجە یان چاکبووەوە لەم سەنتەرە راهێنان دەکەن.
 
پرشنگ محەممەد، یەکێکە لەوانەی پێشتر بەهۆی شێرپەنجەکەیەوە بێهێزبوو و توانای رۆشتنی باش نەبوو، بەڵام دوای راهێنانەکانی لەم سەنتەرە ئێستا بێ کێشەیە.
 
پرشنگ محەممەد، تووشبووی شێرپەنجە دەڵێت: ماسوولکەکانی قاچەکانم زۆر لاوازبوون، بەڵام بەهۆی وەرزشەکانەوە ماسوولکەکانم زۆر بەهێزبوون.
 
جوان نەجمەدین پاش راهێنانەکان شەکرە و پەستانی خوێنی رێکبووەتەوە و بەئیرادەوە لە راهێنان بەردەوامە.
 
جوان نەجمەدین، تووشبووی شێرپەنجە گوتی، کە هاتمە ئەم هۆڵە لە رووی دەروونییەوە رووخابووم، بەڵام ئێستا زۆر باشم و پەستانی خوێن و چەورییەکانی خوێنم کۆنتڕۆڵبوون.
 
بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەکە، لەمساڵدا سەنتەرەکە راهێنانی بە نزیکەی پێنج هەزار چارەسەربوو و تووشبووی شێرپەنجە کردووە، جگە لە راهێنانی نێو سەنتەرەکە، کارمەندەکان سەردانی نێو نەخۆشخانەکەش دەکەن بۆ راهێنانکردن بەو کەسانەی ناتوانن بچنە سەنتەرەکە.
 
مونیرە مەحموود، راهێنەری وەرزشی لە نەخۆشخانەی هیوا دەڵێت: ''ئەم نەخۆشانە زۆر سوودیان لە وەرزشەکان بینیوە، بەتایبەت ئەوانەی کە توانای جەستەییان لاوازبووە، نەخۆش هەبووە کە بەدەست هێناومانەتە ژوورەوە، بەڵام کە بەردەوام بووە، ئێستا خۆی شت هەڵدەگرێت و دەتوانێت بە باشی رابکات.''
 
سەنتەرەکە بێ بەرامبەر خزمەتگوزارییەکانی پێشکێشدەکات و رۆژانەش لەکاتی راهێناندا بەشداربووەکان چاودێریی تەندروستیی دەکرێن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.