بەشی جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی شار خەڵاتێکی نێودەوڵەتی وەرگرت

09-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە. وێنە: رووداو
کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەشی جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی شار خەڵاتێکی نێودەوڵەتی وەرگرت و سەرۆکی بەشی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەکە دەڵێت: خەڵاتەکە هی هەموو کارمەندانی نەخۆشخانەی شارە.
 
ئێوارەی رۆژی هەیینی 08-11-2024 لە بەغدا لە مەڕاسیمێکدا خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بەخشرایە سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، د. زانا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی بەشی مێشک و دەماری نەخۆشخانەکە خەڵاتەکەی وەرگرت.
 
د. زانا دەڵێت، ئەمە لەپای ئەوەیە کە یەکەم سەنتەرە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ چارەسەریی جەڵتەی مێشک.
 
ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵاتەکە گرنگە، چونکە تەندروستیی کوردستان خرایە سەر نەخشەی تەندروستیی جیهانی و هیوادارە لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراقیش سەنتەری هاوشێوە بکرێتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.