رووداو - تەندروستی
هۆشداری دەدرێت لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی 'ئاوڵەی مەیموون' و ئێستا لە ئەفریقا، زیاتر لە 24 هەزار تووشبوو هەن.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەفریقا رایدەگەیێنێت، لەمساڵدا شەش هەزار و 24 تووشبوو لە ئەفریقا تۆمارکراون، بەمەش ژمارەی تووشبووان بۆ 24 هەزار و 272 تووشبوو بەرزبووەتەوە.
جگە لە وڵاتانی ئەفریقی، لە هەریەک لە وڵاتانی 'ئەڵمانیا، سەنگاپوور، سوێد، پاکستان، هیندستان و بەریتانیاش' تووشبوو تۆمارکراون.
نەخۆشیی ''ئاوڵەی مەیموون'' چییە؟
نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و بۆ چارەسەر پێویست بە بەکارهێنانی دژەبەکتریاکان ناکات، بەڵکو خۆکارانە وەکو هەڵامەت دوای تەواوبوونی ماوەکەی لاوازدەبێت و نامێنێت، رێژەی مردن بە ڤایرۆسەکە دەگاتە 10%.
رێگەکانی گواستنەوەی ''ئاوڵەی مەیموون''
- بەرکەوتن بە شلە و جەستەی ئاژەڵی تووشبوو
- دەستلێدان
- ماچکردن
- سێکسکردن
- بەکارهێنانی پەڕۆ، جلوبەرگ و دەرزیی بەکارهاتووی کەسی تووشبوو
نیشانە و لێکەوتەکانی ''ئاوڵەی مەیموون''
- تا و بێهێزی
- پەڵەی پێست
- سەرئێشە
- ئازاری ماسوولکەکان
- ئاوسانی لیمفەگرێیەکان
- هەوکردنی تووندی سییەکان
- هەوکردنی مێشک
- ژەهراویبوونی خوێن
رێگەکانی پێشگیریکردن لە ''ئاوڵەی مەیموون''
- وەرگرتنی ڤاکسین
- دەستشۆردنی بەردەوام
- دەستنەدان لە ئاژەڵی بێلانە
- دوورکەوتنەوە لە کەسی تووشبوو
- ئەنجامدانی سێکسی تەندروست
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ