جوینی مادەی رەق ئەم گۆڕانکارییە بەسەر مێشکدا دەهێنێت

09-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، جوینی مادەیەکی رەق وەکو دار دەبێتەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی دژەئۆکسێنەرەکانی مێشک کە ئەمەش یادگە بەهێزدەکەن.
 
لە رابردوودا ئەوە سەلمێندراوە کە جوین کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر باشترکردنی بیرەوەری و بیرکردنەوە هەیە وەکو جوینی بنێشت، بەڵام ئەم قسەیە بۆ جوینی مادەیەکی رەقیش تێبینیکراوە و پسپۆڕانی زانکۆی نیشتمانیی کیونگپووک لە کۆریای باشوور دەریدەخەن، مێشک زیاتر چالاکدەکات.
 
لە توێژینەوەکە ئاماژە بە جوینی دار کراوە، بەجۆرێک ئەوانەی گازیان لە پارچە دارێک گرتووە بۆ ماوەی 5 خولەک؛ تێبینیکراوە مادەی دژەئۆکسێن لەنێو کارلێکەکانی مێشکیان زیادبووە کە هۆکارە بۆ باشترکردنی فەرمانەکانی و یادگە.
 
چەند رێگەیەک بۆ باشترکردنی فەرمانەکانی مێشک و یادگە ئەمانەن؛
 
- خەوی رێک؛ رۆژانە 7 بۆ 8 کاژێر.
- بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی؛ پەیوەندی لەگەڵ خەڵک و ئاژەڵ.
- کەمکردنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی گوشاری دەروونی؛ ئەنجامدانی وەرزشەکانی خاوبوونەوە وەکو 'راگرتنی هەناسەدان و هەناسەدانی قووڵ، یۆگا و نوێژ'.
- خۆراکی تەندروست؛ بایەخدان بە خۆراکە پڕۆتینییەکان، چەورییە ناتێرەکان و دژەئۆکسێنەکان.
- بایەخدان بەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 3.
- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و کحول.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.