لەنێو سرووشتی بەفراویی کوردستان باسی سوود و چۆنیەتیی دروستکردنی ترخێنە کرا

09-02-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
شێف رامیار و دکتۆر لونا.
شێف رامیار و دکتۆر لونا.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بوولتەنی تەندروستی لەنێو سرووشتی بەفراویی کوردستاندا پەخشکرا و دکتۆر لونا لەگەڵ شێفێک باسی دروستکردن و پێکهاتەکانی ترخێنە دەکەن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 9-2-2025 لەنێو بوولتەنی تەندروستی شێف رامیار جەمیل باسی دروستکردنی ترخێنە دەکات بەم جۆرە؛ ''ترخێنە لە شێلم و گەڵای شێلم پاشان بڕوێش دروستدەکرێت و وشکدەکرێتەوە، بە وشکی دەخرێتە نێو ئاوی گەرم و دەکوڵێندرێت، پاشان پاقلەمەنییەکان و چەرەسیشی بۆ زیاددەکرێت''.
 
 
پێکهاتەکانی نێو ترخێنە
 
چەوەندەر
بڕوێش
شێلم
گەڵای شێلم
نۆک
فاسۆلیای سوور
ماش
نیسکی خڕ
هەڵووژەی وشککراو
مێوژ
گوێز
قەیسی
 
ترخێنە یارمەتیدەرە لە؛ 
 
- باشترکردنی تەندروستیی دڵ
- کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە
- رێگریکردن لە قەبزی
- زیادکردنی ئاستی خوێن
- باشترکردنی هەرس
- چالاککردنی خانەکانی مێشك
- رێگریکردن لە قەڵەوی
- پێدانی وزە بە جەستە
- بەهێزکردنی بەرگریی جەستە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.